مەسعوود پزشکیان، شەوی ڕابردوو (سیشەممە) لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆک کۆماری ڤێێنزۆئێلا، وێڕای نرخاندنی هەڵوێستی دروست و ڕاشكاوانە و دلێرانەی دەوڵەتی ڤێنێزۆئێلا لە ئیدانەکردنی دەستردێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سەروەریی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕیزیدەربڕینی لەگەڵ گەلی ئێران، جەختی لە بەردەوامبوون و قووڵترکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکاندا کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە پابەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بواری دیپلۆماسی و ئاشتەوایی، ڕاشیگەیاند: ئێمە بەردەوام لایەنگری ئاشتی و گفتوگۆ بووین، بەڵام ئەمریکا بە ئاکاری نابەرپرسانە و خەیانەتکارانە بە بواری دیپلۆماسی، ڕێخۆشکەر بوو بۆ دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و ئەو دەستدرێژییە بە ئاشکرا پێشێلکەری هەموو یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان بوو.
ڕاشیگەیاند: ئێران بە پشتبەستن بە مافی ڕەوای بەرگریی خۆی، وەڵامێکی لێبڕوانە و توندی داوە بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی و هەر جۆرەە سەربزێوییەکی ئەو ڕژیمە لە داهاتوودا بەرەوڕووی کاردانەوەی لێبڕاوانەی ئێمە دەبێتەوە.
Your Comment